ژن تی ڤی مێدیا ده‌گۆڕێت و كارمه‌نده‌كان هه‌موی ژنن

ژن تی ڤی مێدیا ده‌گۆڕێت و كارمه‌نده‌كان هه‌موی ژنن

ڕۆژی 9ی كانوونی دووه‌می 2018 ، ژن تیڤی ڕاگه‌یه‌ندرا و له‌ 8ی مارسی ئه‌مساڵیشدا ده‌ستی به‌ په‌خشی ئه‌زموونی كرد.
ڕۆژی30ی حوزه‌یران به‌ دروشمی ‘ده‌نگی ژن، ڕووی ژیانه‌’، له‌سه‌ر شه‌پۆلی مانگی ده‌ستكردی هۆتبێرد ده‌ستی به‌ په‌خشی ئاسایی كرد.
ژن تیڤی به‌ چه‌ندین زمان و به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ستی به‌ په‌خش كرد، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ ده‌رباره‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووریی، ڕۆژانه‌، وه‌رزش، ته‌ندروستی، سینه‌ما و زانستی، چه‌ندین پرۆژه‌ی تریشیان هه‌یه‌، كه‌ له‌ ئێستادا ئاماده‌كارییان بۆ ده‌كرێت.
ته‌له‌فزیۆنی ژن به‌ گه‌رمی پیشوازیی لێكرا و ده‌یه‌وێت ئه‌و ڕه‌نگه‌ باوه‌ی ئێستای میدیا كه‌ هه‌یه‌، بگۆڕێت. بۆ نموونه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی په‌خشی ستانداردی باوی كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی تره‌وه‌، كه‌ به‌گوێره‌ی ژیانی پیاوان رێكخراون، ژن تیڤی په‌خشی خۆی به‌گوێره‌ی ژیانی ژنان رێكخستووه‌.
پڕۆژه‌ی كه‌ناڵی ژن تیڤی له‌لایه‌ن وه‌قفی نه‌وای ژنانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌. ته‌له‌فزیۆنێكی ژنانه‌، كه‌ ته‌نانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رنووسه‌ر، پێشكه‌شكار، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی په‌خش، كارمه‌ندانی ده‌نگ، ده‌رهێنه‌ر، ڕوناكی، دۆبلاژ، كامێرا، په‌یامنێران، تكنیك كاران و كارمه‌ندانی سه‌ر په‌خش، هه‌موویان ژنن.

به‌رنامه‌كانی ئێستای ژن تیڤی
به‌رفین هێزل ئه‌ندامی ده‌سته‌ی په‌خشی ژن تیڤی ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ وتویه‌تی “له‌ ئیستادا ئه‌م به‌رنامانه‌مان هه‌یه‌: سیبه‌ر (Sîber) ، دووربین (Dûrbîn) ، ره‌نگین (Rengîn) ، جا به‌ جا (Ca bi Ca) ، ژنبێژ (Jinbê) ، زه‌ند و به‌ند (Zend û Bend) ، خاكی زێڕین (Xaka Zêrîn) ، پرسیارگه‌ی ژن (Pirsyargeyî Jin) ، ده‌ستكار (Destkar) ، تێشه‌یا وێژه‌یی (Têşeya Wêjeyê) ، هه‌وارگه‌ی ژه‌نی (Hawargeyî Jenî) ، بیره‌وه‌ریی (Bîrewerî) ، ئیسیان (İsyan) ، تاكیپ ته‌ییز (Takipteyiz) ، كۆنوشا كۆنوشا (Konuşa Konuşa) ، ئه‌شیت سه‌نات (Eşit Sanat) ، هه‌ر دایم هه‌ره‌كه‌ت (Her Daim Hareket).
جگه‌ له‌و به‌رنامانه‌ش، دۆسیه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیانی ژنان و منداڵان و به‌رنامه‌ی دیكۆمێنتاریی په‌خش ده‌كرێن.
ژن تی ڤی بانگه‌وازی ئاراسته‌ی هه‌موو ژنان كرد:
” له‌ ماڵی خۆتان، له‌ شوێنی كاره‌كانتان، له‌ كۆڵانان، له‌ ناو كۆمه‌لگادا دیمه‌نه‌كانتان تۆمار بكه‌ن و بۆ ئێمه‌ی بنێرن، با ژنان ببنه‌ به‌شێك له‌ ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كه‌، ئێمه‌ پێوستیمان به‌ئێوه‌یه‌.

ئێمه‌ پێكه‌وه‌ به‌رنامه‌ ئاماده‌ بكه‌ین، دیمه‌ن تۆمار بكه‌ین، بابه‌ته‌كان دیار بكه‌ین، ئێمه‌ خۆمان به‌رنامه‌كان ئاماده‌ بكه‌ین و خۆمان سه‌یری بكه‌ین. به‌ ڕووداوه‌ دووره‌كان ببینه‌ یه‌ك، له‌یه‌كدابڕاوه‌كانیش بگه‌ێنینه‌ یه‌ك.”

لاڤه‌ كورده‌

Show More

Related Articles

error: كليكى لاي راست لە كارخراوە !!
Close