زوو بەشودانی كچان و كاریگەریە دەرونیەكانی

لاڤە کوردە

دیاردەی زوو بەشودانی کچان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بونی هەیە و بە ئێستاشەوە کچانی ئەم وڵاتانە گیرۆدەی ئەو دیاردەیەن، لە عیراق و کوردستانیش کچان بەدەرنین لەوەی ماڵە باوانیان مێردیان بۆ دیاری بکەن، هەربۆیە زۆربەی ئافرەتان ڕوبەڕوی کێشە دەرونییەکان بونەتەوە و توانای ئەو ژیانەیان نیە، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش ئاماژە بەوەدەکات بەپێی یاساکانی هەرێمی کوردستان دەبێت کچ تەمەنی بگاتە 17 ساڵان ئەوکات بچێتە ژیانی هاوسەرگیرییەوە.
دەربارەی کاریگەرییە دەرونییەکانی زوو بەشودانی کچان ، لاوێن كوردە کە وەک چارەسەرکاری دەروونی لە نەخۆشخانەی بەخشین کار دەکات وتی: زوو بەشودانی کچان کاریگەری خراپ لەسەر دەرونی ئافرەتەکە بەجێ دەهێلێت وەک ئەوەی ڕوبەروی خەمۆکی و دڵتەنگییان دەکاتەوە.
هەروەها ئەو کچانەی زوو شوودەکەن ئامادەییان تێدانیە بۆ منداڵ بوون بەقسەی ئەو چارەسەرکارە دەرونیە ، دوای ئەوەی منداڵیان دەبێت ئەو ئافرەتانە دەناڵێنن بەدەست خەمۆکییەوە چونکە ناتوانن پێشوازی لەو ژیانە بکەن و منداڵ بەخێو بکەن، زۆربەشیان خۆیان بە تەواوی لە ژیان نەگەیشتون هەربۆیە ڕوبەروی چەندین کێشەی تر دەبنەوە.
دەربارەی پڕۆژە یاسای هەمواری باری کەسێتی عیراق کە تێیدا رێگە دەدرێت بەوەی کچ لە تەمەنی 9 ساڵانەوە بدرێت بەشوو مونیرە عوسمان ئەندامی لیژنەی کۆمەڵایەتی خێزان لە پەرلەمانی کوردستان ڕايگەیاند: ئێمە دژی ئەو یاسایەین کە رێگە دەدات کچان لە تەمە نی 9 ساڵیدا بە شوو بدرێن ،چونکە پێمان وایە ئەوە پێشێلکردنی مافی مرۆڤە ،بە پێی یاساکانی هەرێمی کوردستان دەبێت تەمەنی کچ بگاتە 17ساڵان ئەوکات ژیانی هاوسەرێتی پێکبهێنێت.

Show More

Related Articles

error: كليكى لاي راست لە كارخراوە !!
Close