كچان لە ترسی خێزانەكانیان سكاڵا لەسەر ئەو كوڕانە تۆمار ناكەن كە هەڕەشەیان لێدەكەن

نەوا - لاڤە كوردە

 

 

رێژەی توندوتیژی و حاڵەتی نەخوازراو دژی كچان و ژنان لە گەرمیان بەراورد بە ساڵی رابردو زیادیكردوە.
عەقید لەمیعە محەممەد بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە گەرمیان وتی “توندوتیژییەكان و حاڵەتە نەخوازراوەكان لە گەرمیان لە ماوەی چەند مانگی رابردودا بەراورد بە ساڵی 2017 رویان لە زیادبون كردوە بەجۆرێك كە ساڵی رابردو خۆكوشتن نەبوە، بەڵام ئەمساڵ سێ حاڵەت تۆماركراوە”.
سەبارەت بەوەی كچانی گەرمیان تا چەند پەیوەندی دەكەن بەو ژمارە تەلەفۆنانەی وەزارەتی ناوخۆ، كە بۆ بەدەنگەوەچونیان دانراوە لەكاتی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان؟ عەقید لەمیعە محەمەد وتی “ژمارەیەك كچ پەیوەندیان كردوە، بەڵام لەبەر تانە و توانجی كۆمەڵگە و خێزانەكانیان نایانەوێت سكاڵا تۆماربكەن، بۆیە بە رێكاری یاسایی نابێت و چەند رێكارێكی دیكە دەگرینەبەر، هەروەك لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی و پۆلیس و ئاسایشەوە فشار دەخرێتەسەر كوڕەكە و چەندین حاڵەتیش هەبوە”.

Show More

Related Articles

error: كليكى لاي راست لە كارخراوە !!
Close