هۆكاری كوشتنی ئاڤان لە بەریتانیا ئاشكرا دەكرێت

لاڤە كوردە

مانگێك بەر لە ئێستا ژنێكی كورد بە ناوی ئاڤان نەجمەدین، كە خاوەنی چوار منداڵە و لە بەریتانیا پێكەوەژیاون، لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا، تەرمی ئاڤان رۆژی 26ی مانگی رابردو لەشاری لیڤەرپوڵی بەریتانیا لەڕێوڕەسمێكدا بەخاكسپێردرا.
لەبارەی هۆكاری كوشتنەكە، دایكی ئاڤان نەجمەدین وتی “ئاڤان و هاوسەرەكەی دوو ساڵ دەبو كێشەیان هەبوو، دانا عەبدوڵڵا كە هاوسەری ئاڤانە پێشتر دەستدرێژی كردبوەسەر منداڵ، حكومەتی بەریتانیاش زیندانی كردبوو، هەروەها بڕیاری ئەوەی دابوو بۆ ماوەی 10 ساڵ دوربكەوێتەوە لەو وڵاتە و مافی مانەوەی لێسەندبۆوە و بەنیازبوون بینێرنەوە بۆ كوردستان، بەڵام ئەو زۆری لە ئاڤان كردبوو لەگەڵی بێتەوە بۆ كوردستان، بەڵام لەبەر منداڵەكانی رازی نەببو، هەروەها ئاڤان داوای جیابونەوەی كردبوو”.
هەر لەو بارەیەوە گۆنا سەعید هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەكسانیخوازی ژنان و ئەندامی رێكخراوی ژنانی كورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا وتی “پێشتر كە هاوسەری ئاڤان زیندانی بووە، ئەو ژنە پەیوەندی بە فیدراسیۆنی پەنابەرانی عیراق كردوە، بەڵام وەك كێشەی خێزانی و ژنان پەیوەندی بە رێكخراوەكەی ئێمە نەكردوە، خۆزگە بیكردایە و هاوكاریمان بكردایە”.
دەربارەی رەوشی ژنانیش وتی “ساڵانە 550 بۆ 700 ژن پەیوەندی بە رێكخراوەكەوە دەكەن، كە ژنانی كورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن و زۆرینەی كەیسەكانی توندوتیژی بەر ژنانی كورد دەكەوێت، مانگانە 25 بۆ 30 ژن بەهۆی كێشەكانیانەوە داوای هاوكاری دەكەن و 50%یان كوردن”.

Show More

Related Articles

error: كليكى لاي راست لە كارخراوە !!
Close