بابەتە نويێيەكان

لقی عیراق- كوردستانیی iawrt پێگەی ژنان-ی لە كەناڵەكانی راگەیاندن تاوتوێكرد

 بینایی شۆڕش

لقی عێراق – كوردستانی یەكێتی نێودەوڵەتی ژنانی رادیۆ و تەلەفزیۆن IAWRT ، بە بەشداری چەندین خانمی راگەیاندكاری دیار و سەركەوتوو سیمینارێكی سازكرد لە ژێر ناونیشانی “هەوڵەكانمان بۆ نەهێشتنی جیاوازی جێندەر لە كەناڵەكانی راگەیاندن”.
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو 6-12-2018 لە چوارچێوەی 16 رۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ، لقی عێراق – كوردستانی یەكێتی IAWRT سیمینارێكی ئەنجامدا بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر جیاوازی رەگەزیی لە راگەیاندن و باسكردن لەو بەربەست و رێگریانەی رووبەرووی رەگەزی مێ دەبێتەوە لە دەزگاكانی راگەیاندن .
لە ماوەی سیمینارەكەدا باس لەو لایەنانەكرا كە كاردەكاتە سەر پێگەی ژن وەك لایەنی ئابووری ،كۆمەڵایەتی ،ئایین ، خێزان و دەسەڵات و هەروەها سیستمی پیاو سالاری كە لە مێژەوە بۆتە هۆی چەوساندنەوەی ژنان ،بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشیە لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیادا دەتوانیین بڵێین پیاو سالاری كاڵبۆتەوە و ژنان هاوشانی پیاوان هەوڵدەدەت بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان ئەگەرچی رۆژانە رووبەرووی چەندین بەربەست دەبنەوە و تێی دەپەڕێنن.
“سۆزان ئەنوەر” بە پێویستی زانی كە پێش ئەوەی پارێزگاری لە مافەكانمان بكەین دەبێت مافەكانمان بزانین ، لای خۆشیەوە خاتوو “شنە” مامۆستاو رۆژنامەنوس لە سەنتەری میترۆ بۆ پاراستنی مافی رۆژنامەنوس ووتی :”كاتێك رۆژنامەنوسی پیاو توندوتیژی بەرامبەر دەكرێت دەستبەجێ سكاڵا تۆماردەكات لەكاتێكدا ژنانی رۆژنامەنوس بە پێچەوانەوە و لەكاتی رووبەرووبونەوەی توندوتیژیدا زۆر بە كەمی سكاڵا تۆماردەكەن.
هەروەها چەند راگەیاندكارێك باسیان لەو توندوتیژیانە كرد كە لە سەرەتای كاركردنیان رووبەروویان بۆتەوە بەڵام كۆڵیان نەداوەو بەردەوام بوون .
IAWRT یەكێتیەكی نێودەوڵەتیە تایبەت بە ژنانی رۆژنامەنوس كە لە رادیۆ و تەلەفزیۆندا كاردەكەن لە ساڵی 1949 دا دامەزراوە بە مەبەستی رووبەرووبونەوەی ئەو فشار و بەربەستانەی رووبەرووی میدیاكاران دەبێتەوە هەروەها بۆ گرنگی دان بە بارو دۆخی ژنان و دەرخستنی تواكانیان.
هەولی دامەزراندنی ئەم لقەی عیراق كوردستان لە لایەن راگەیاندنكار (ئاواز سەلیم عبدالله) بیژەرو وهەواڵساز لە رادیۆی نەواوە دراوە كە خۆی یەكەم ژن بوو لەعیراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست توانی ببیتە ئەندام و لە بەراویزی یەكیك لەكونگرەكانی یەكیتییەكە لە ویلایەتی ڤیرجینا ساڵی 2004 ،ولەكوتاییەكانی 2015 هەوڵەكانی چڕ كردەوە بو دروست كردنی ئەم لقە وكۆكردنەوەی ئەندامی ژنی راگەیاندنكار هەتا لە كوتای 2017 بوو بەیەكەم لقی یەكیتیەكە لە عیراق وكوردستان ولە هەموو رۆژهەلاتی ناوەراستیش ، ئەم یەكێتییە لە 14 وڵات لقی هەیە لەگەڵ چەندین ئەندام لە وڵاتانی تر .

دەزگاكانی راگەیاندن .

Show More

Related Articles

error: كليكى لاي راست لە كارخراوە !!
Close